گەنجێك بە چەقۆ كوژرا


لە سنوری ئیدارەی راپەڕین گەنجێك بە چەقۆ كوژرا و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستی پێكردووە. 

شۆڕش ئیسماعیل ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاندووە، درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە گەڕەكی ڕاپەڕینی قەڵادزێ  شەڕ لەنێوان سێ گەنج دا ڕوویدا، بەوهۆیەوە یەكێك لەو گەنجانە كە تەمەنی 21 ساڵە بە چەقۆ بەسەختی بریندار كرا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی سەختی برینەكەوە رەوانەی سلێمانی كرا و پێش گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.




PM:12:08:04/06/2023