لە سۆران کچە خوێندکارێک لە نهۆمى چوارەمى بەشە ناوخۆییەکەیەوە خۆى فڕێدایە خوارەوە

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە کچە خوێندکارێکی زانکۆی سۆران، لە نهۆمی چوارەمی بەشە ناوخۆی زانکۆکە خۆى فڕێدایە خوارەوە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێرى چڕى پزیشکیدایە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ کچە خوێندکارێکی قۆناغی دووەم لە بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی سۆران، لە نهۆمی چوارەمی بەشە ناوخۆی زانکۆکە خۆى فڕێدایە خوارەوە و بە سەختى بریندارە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی ئاشتی قەزای سۆران لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکدایە و باری تەندروستی ناجێگیرە و دکتۆرەکان دەلێن ئەگەری هەیە ڕەوانەی هەولێر بکرێت. 

کچە خوێندکارەکە ناوی (ع، ح، ب) و دانیشتووی سنووری قەزای مێرگەسۆرە، تا ئێستاش هیچ لایەنێکی فەرمی لە پۆلیس و زانکۆی سۆران و نەخۆشخانە دەربارەی ڕووداوەکە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیان بڵاونەکردووەتەوە. 


PM:04:34:04/06/2023