جارێكیتر سنوری سلێمانی به‌ درۆن بۆردومانكرا

کەمێک پێش ئێستا بە درۆن ھێرش کرایە سەر قەزای ماوەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بەپێی زانیارییەکان بۆردومانەکە قوربانی لێکەوتۆتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ درۆنێک بۆردوومانی قەزای ماوەتی کردووە، کامەران عوسمان لە رێکخراوی  ئاشتی رایگەیاند " لە کاتژمێر ٩:٤٠ خولەکی ئەمشەو، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆردوومانی گوندی گەڵاڵەیان لە قەزای ماوەت لە پارێزگای سلێمانی کرد. لە بۆردوومانەکەدا، دوو ماتۆڕسوار لە دۆڵەکوڵاوەی پشتی ماڵەکانی گوندی گەڵاڵە پێکراون. قوربانیەکان مەدەنی نین".
هەروەها دەشڵێت " تا ئێستا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکی بەسەر ئاسمانی گوندی گەڵاڵەدا دەسوڕێتەوە و گوندنشینان لە دڵەڕاوکێدان".



PM:10:43:04/06/2023