بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم سهر به وهزارهتی گواستنهوه و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگهیاند" ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە".
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بە گشتى لە نێوان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت و خێراى با (١٠ - ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا و پلەکانى گەرماش دوو تا سێ پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە و مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ١٠)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ سێشەممە ئاسمان بە گشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانى ئەمڕۆ و خێراى با (١٠ - ١٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا و مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ١٠)کم دەبێت.