باوکی لەسەر گەڕانەوەی میسی بۆ بەرشەلۆنە هاتە دەنگ

خۆرخی میسی باوکی میسی ئەمڕۆ لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆکی بەرشەلۆنە کۆبووەوەو دڵخۆشی خۆی بۆ گەڕانەوەی میسی بۆ بەرشەلۆنە نیشاندا.

باوکی میسی پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ لاپۆرتا وتی:"  میسی دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە و ئێمەش حەز دەکەین،ئەوەش بژاردەیەکە".

لە وەڵامی پرسیاری ئایا متمانەت بە گەڕانەوەی میسی هەیە بۆ یانە کەتەلۆنیەکە ؟ لە وەڵامدا خۆرخی وتی: بەڵێ".

هەروەها جیرارد ڕۆمیرۆی رۆژنامەنوسی نزیک لە بەرشەلۆنە رایگەیاند:" لاپۆرتا و خۆرخی پەیوەندییان بە لالیگاوە کردووە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ڕەزامەندی گەڕانەوەی میسی.


PM:02:46:05/06/2023