بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم سهر به وهزارهتی گواستنهوه و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگهیاند" ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ پەڵە هەور و ساماڵ".
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ پەڵە هەور و ساماڵ، خێراى با (٥ - ١٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا و پلەکانى گەرماش دوو تا سێ پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە و مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ١٠)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ پەڵە هەور و ساماڵ، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانى ئەمڕۆ و خێراى با (٥ - ١٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا و مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ١٠)کم دەبێت.