کەمێک پێش ئێستا پەرلەمانی عێراق رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیەی بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی دیاریكرد.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خشتەی كاری كۆبوونەوەکەی بڵاوكردەوە و بەپێی خشتەكەش، کاتژمێر (١:٠٠)ی دوای نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پرۆژە یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی (٢٠٢٣، ٢٠٢٤، ٢٢٥) دەخرێتە دەنگدانەوە.