ئەمەریكا: ئێمە هۆكاری بەرزبوونەوە یان دابەزینی نرخی دۆلار نین لە عێراق


ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەندێك كەس سەرقاڵی بردنەدەرەوەی دۆلارن بەشێوەیەكی نافەرمی ئەمەش كاریگەری لەسەر بازاڕی دراو لەعێراق هەبووە.

ئەلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لەعێراق لە لێدوانێكدا ڕایگەیاندووە، ئەمریكا هۆكاری بەرزبونەوە یان نزمبونەوەی دۆلار نییە لەعێراق، بەڵكو هاوكاری حكومەتی عێراق و بانكی مەركەزیە بۆئەوەی رێگری لەبردنەدەرەوەی نافەرمی دۆلارو سپیكردنەوەی پارە بكات.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، عێراق لەم ڕوەوە پێشكەوتنی باشی بەخۆوە بینیوە ئێستا ئەوانەی كەلوپەل هاوردە دەكەن بەشێوەیەكی فەرمی داواكاری پێشكەش دەكەن و ئەو شوێنەی پارەكەی بۆ دەچێت ئاشكرایە، بەڵام لەپاڵ ئەمانەشدا هێشتا كەسانێك هەن كە بەڵگەنامەی ساختە بەكار دەهێنن بۆ بردنەدەرەوەی پارە و رێگرن لەوەی نرخی دۆلار بگاتەوە ئەو نرخە فەرمیەی كە بانكی ناوەندیی دیاری كردوە.



PM:02:47:06/06/2023