مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) رایدەگەیەنێت، چاوی لەوەیە لەگەڵ هاكان فیدان، وەزیری نوێی دەرەوەی توركیا كاری زیاتر بكەن و پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و توركیا زیاتر قووڵ ببێتەوە.
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) لەگەڵ هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا قسەی كردووە و بەپێی تویتێكی مەسرور بارزانی "پیرۆزبایی لە هاكان فیدان كردووە و رایگەیاندووە، چاوی لەوەیە كاری زیاتر لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا بكات و دەیەوێت هاوئاهەنگییەكانمان لەگەڵ ئەو وڵاتە قووڵتر ببێتەوە".
لە كابینەی نوێی حكومەتی توركیا، هاكان فیدان، كە پێشتر سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا بوو، لە شوێنی مەولود چاوش ئۆغڵو كرایە وەزیری دەرەوەی توركیا.