لە سلێمانی هاوڵاتییەك لە ماڵەكەیدا بە گوللە دەكوژرێت


بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی هاوڵاتییەك لە ماڵەكەی خۆیدا كوژراوە و پۆلیسیش دەستی بە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە كردووە.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی)، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتیەكی تەمەن 41 ساڵ لەناو ماڵێكدا لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی دۆزراوەتەوە كە بە گوللـە كوژراوە و پێدەچێت هەر لەناو ماڵەكەیدا كوژرابێت، تەرمەكەشی رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە بەمەبەستی ئەنجامدانی توێكاری.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە دەستی پێكردووە، بەڵام  تا ئێستا هۆكاری كوژرانی و تۆمەتباری سەرەكی روداوەكە ئاشكرا نەكراوە.




AM:09:44:07/06/2023