گەرمیان.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

هاتووچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت" بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو".

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" کەمێک پێش ئێستا بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کۆرۆلا لەسەر ڕێگای کەلار کفری لە نزیک گوندی عەوڵاقوت کە ئۆتۆمبێلەکە بە ئاراستەی کەلار هاتووە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو". 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە" ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە دوو پیاو ژنێکن، بریندارەکە دوای وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا و
 لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە بەردەوامە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕوداوەکە". 


PM:06:50:07/06/2023