بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕەتی دەکاتەوە ژمارەیەک بانكی مۆڵەتپێدراو و كۆمپانیاكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی لە بەشداریكردنیان لە پلاتفۆرمی گواستنەوەی دەرەكی بێبەش بكات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی ناوەندی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایدەگەیەنێت" ئەو هەواڵانە رەتدەكەینەوە كە باسیان لە بێبەشكردنی كۆمەڵێك بانك و كۆمپانیا مۆڵەتپێدراوەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی دەكرد لە بەشداریكردن لە پلاتفۆرمی گواستنەوەی دەرەكی".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجی سەرەكی ئەولایەنانە دەستكاریكردنی نرخی ئاڵوگۆڕكردنە بە دراوی بیانی.