کەشناسی پێشبینی کەشوهەوای سبەی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات کە ئەمڕۆ و سبەی کەشوهەوا ئاسایی بێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان هەور دەبێت و کەمە بارانێک دەبارێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە دەبێت: 
ئاسمان بە گشتی پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵات ئەگەری ڕێژنە بارانی کورت خایەن هەیە. 
خێرای با، لەسەرخۆ – مام ناوەند ١٥-٢٥ کم /ک.
ئاراستەی با، باکووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ 
مەودای بینین، لە نێوان ٨-١٠ کم دەبێت . 
سبەی هەینی ٩ ی حوزەیران:
کەش، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور .
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بەتۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
خێرای با، لەسەرخۆ – مام ناوەند ١٥-٢٠ کم /ک.
ئاراستەی با، باکووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین، لە نێوان ٨-١٠ کم دەبێت . 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر:٣٧ پلەی سیلیزی
سلێمانی:٣٦ پلەی سیلیزی
دهۆک:٣٧ پلەی سیلیزی
کەرکوک:٤١ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:٣٩ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ:٣٨ پلەی سیلیزی
سۆران:٣٤ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٤٥ پلەی سیلیزی



AM:10:01:08/06/2023