لە نزیك شاری هەولێر بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە شۆفێرەكەی گیانی لەدەستداوە و ئوتومبیلەكەش بۆتە سەدان پارچە.
فازیڵ ئیبراهیم، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 150 مەتریی هەولێر، لە بەشی كۆتایی شەقامەكە، نزیك كەسنەزان، ئۆتۆمبێلێكی جۆری دۆج - تایبەت، بەهۆی تیژڕۆیی و خێرالێخوڕینی لە ڕادەبەدەر، سەرجەم بەربەستەكانی كۆتایی شەقامەكەی لە تاسەی پلاستیكی و خۆڵ و كۆنكرێت و هێمای هاتوچۆ و شتی دیكەی بڕی و گەیشتە دەرەوەی شەقامەكە، ئینجا وەستا.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، لە دەرەنجامی ڕووداوەكە، شوفێرەكەی گیانی لەدەست دا و ئۆتۆمبێلەكە بووە سەدان پارچە، بە شێوەیەك كە نەدەناسرایەوە.