بەتۆمەتی ھەوڵدان بۆ غەشكردن لەتاقیكردنەوەكاندا چوار تۆمەتبار دەستگیركران


پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، چوار تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە بەنیازبوون لەكاتی تاقیكردنەوە گشتییەكاندا غەش (قۆپیە) بكەن.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێریكردنی چەند تۆمەتبارێك كە بەنیازبوون لەڕێی ئامێری بێ تەل و مۆبایلەوە لەتاقیكردنەوە گشتییەكاندا غەش بكەن، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتباران لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە دەستگیربكرێن.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستیشگیرا بەسەر  دوو ئامێری بێ تەل و مۆبایل و چەند كەلوپەلێكی ترو  لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكدا كە تۆمەتباران بەنیازبوون بۆ غەشكردن بەكاریبھێنن.



AM:11:12:11/06/2023