لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی سلێمانی بەهۆی كەوتنی تاوەرێکەوە ژمارەیەک کرێکار گیانیان لەدەستدا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە پڕۆژەی دەروو سیتی لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی بەهۆی کەوتنی تاوەرێک ژمارەیەک کرێکارێک گیانیان لەدەستدا. 

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی دەروو سیتی لە گەڕەکی راپەڕینی سلێمانی تاوەرێک کەوتووە بەسەر ژمارەیەک کرێکاردا و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و دووی دیکەش برینداربوون.

تا ئێستا تەرمی قوربانییەکان لە ژێر داروپەردووی تاوەرەکەدا دەرنەهێندراون و هەوڵەکان بۆ دەرهێنانیان دەستیپێکردووە.


PM:04:35:11/06/2023