مەسرور بارزانی: هەڵوێستی نیشتمانفرۆشان تۆمار دەکرێت

مەسرور بارزانی ( سەرۆکی حکومەتی ماوە بۆ درێژکراوە) لەبارەی چۆنێتی بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی پەرلەمان لە بارەی پشکی هەرێمەوە دەڵێت" هەڵوێستی نیشتمانفرۆشان تۆمار دەکرێت".

لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توریتەر، مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ یەک شەممە ١١  ی حوزەیران دەڵێت" هەڵوێستی جوامێرانەی نیشتمانپەروەران لە لایەک و ناپاکیی نیشتمانفرۆشان لە لایەکی تر، لە مێژوودا تۆمار دەکرێت".

مەسرور بارزانی لە بارەی کۆی یاسای بودجەوە دەڵێت  "هەموو لایەک دڵنیابن هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەبێت و سازش لە مافە دەستوورییەکان ناکەین".

دوێنێ فراکسیۆنی پارتی لە کاتی دەنگدان لەسەر بڕگەیەکی مادەی ١٤ کە تایبەت بوو بە ناردنی پشکی پارێزگاکان لە بەغداوە، ئەگەر نا عەدالەتی هەبوو لە دابەشکردندا، بایکۆتی کۆبوونەوەکانیان کرد، بەڵام دوای گەڕانەوە.



PM:06:55:11/06/2023