هێشتا هاوین نەهاتووە کەشناسان پێشبینی دەکەن پایزی ئەمساڵ باراناوی بێت.
ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی لە نووسینێکدا دەڵێت " سەرجەم پێشبینیە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە پایزێکی تەر و باراناویمان دەبێت".
ئەو پسپۆرە دەشڵێت " نەخشەی خوارەوە پێشبینی سەنتەری ئەوروپیە (ECMWF) وەک دەردەکەوێت تێکرای رێژەی بارانبارین لەمانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ی ئەمساڵدا پێشبینی دەکرێت لەسەروو ئاستی نۆرماڵ بێت بۆ وڵاتانی ناوەراست و رۆژئاوای ئاسیا".
ئاراز جەبار دەشڵێت" ئەمەش دڵخۆشکەرە بێگومان ئەگەرەکان بەھێزن کە بەم جۆرەبێت پایزێکی نمونەیی و پر بارانمان ھەبێت وە بەزوویش لەسەرەتای وەرزەکەدا بارانی زۆر دەستپێبکات".