دوو سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژران

ئەمڕۆ یەکشەممە، دوو سەربازی تورکیا بەهۆی مینەوە لە باکووری عێراق کوژران".

وە وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی حوزەیران دوو سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستانی عێراق برینداربوون، ئەمەش لە ئەنجامی تەقینەوەیە" مینی چێندراو "وە کە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکانی "چنگی پاڵنگ"ەوە لەلایەن گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە چێنراوە".

لە راگەیاندنەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە دوو سەربازەکە بەخێرایی گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە  مردوون.

ئۆپراسیۆنی "چنگ چنگ"ی تورکیا لە مانگی نیسانی ٢٠٢٢ لە هەرێمی کوردستان عێراق دەستیپێکرد، بە ئامانجی لەناوبردنی گەریلاکانی بە پەکەکە لە ناوچەکە.( وەک راگەیاندنەکە ئاماژەی بۆ کردووە).

 



PM:11:24:11/06/2023