هاوڵاتییەک بە هۆکاریکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنیت

هاوڵاتییەک  بە هۆکاریکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنیت.

شەوی ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ سەربەست سەبری بەڕێوەبەری ناحیەی دینارتە لە قەزای ئاکرێ بە سپی میدیای ڕاگەیاند: "ئەمشەو  هەوڵاتیەکی گوندی سەنگەرێ هاتۆتە ناحیەی دینارتە  کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".

بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری سپی میدیا، هاوڵاتیەکە ناوی (نزار مەحموود) بووە و لە ئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی ئاکرێ کراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری خۆ کوشتنەکەی.


AM:12:21:13/06/2023