سوریا.. بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێک (٢٢) سەربازی ئەمریکا بریندار بوون

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە وڵاتی سوریا، ژمارەیەک سەربازی ئەمریکا بریندار بوون.

فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند" ڕۆژی یەکشەممەی رابردوو هێلیکۆپتەرێکی وڵاتەکەی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کەوتۆتەخوارەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی رووداوەکەوە (٢٢) سەربازیان بریندار بوون، لەو ژمارەیەش (١٠) کەسیان بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە رەوانەی دەرەوەی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی فەرماندەی ناوەندی هێزەکانیان کراون.

ئەوەشی خستەڕوو، لێکۆڵینەوەکان بۆ زانینی هۆکاری ڕوداوەکە بەردەوامە، هەرچەندە هیچ "ئاگرێکی دوژمنکارانە" دەستنیشان نەکراوە کە بووبێتە هۆی خستنەخوارەوەی ئەو هێلیکۆپتەرە.


AM:09:04:13/06/2023