به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆبه‌خشی كه سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه
ده‌رگای دامه‌زراندنی بۆ ئه‌و كه‌سانه كرده‌وه كه به‌نیازن به شێوه‌ی گرێبه‌ست
له ریزی هێزه ئه‌منیه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دابمه‌زرێن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێك كه میدیا عێراقیەکان بڵآویان کردۆتەوە تیایدا
هاتووه، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دایڕشتووه بڕیاردراوه، ٣٧
هه‌زار و ١٠٠ كه‌س دابمه‌زرێنرێن، كه له‌و ژماره‌یه ٣٦ هه‌زار و ١٠٠ كه‌س له ره‌گه‌زی
نێر ده‌بن و هه‌زاره‌كه‌ی تر له ره‌گه‌زی مێ.
هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه، كه بڕیاری دامه‌زراندنه‌كه
سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق ده‌گرێته‌وه، بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پۆلیسی
ناوخۆ و هاتوچۆ و به‌رگری شارستانی.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا داوا له گه‌نجان ده‌كات
ئه‌وانه‌ی خوازیارن به شێوه‌ی گرێبه‌ست دابمه‌زرێن، له به‌رواری ١٨ی حوزه‌یرانی
٢٠٢٣وه تاوه‌كو ٢٠ی ئه‌م مانگه، بۆ ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێر داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن و
دامه‌زراندنه‌كه بۆماوه‌ی سێ ساڵه و موچه‌ی ٥٠٠ هه‌زار دیناره.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق چه‌ند مه‌رج و رێنماییه‌كی ده‌ست نیشان
كردوه، له‌وانه:
-ده‌بێت ئه‌و كه‌سه عێراقی بێت و له
دایك و باوكێكی عێراقی بێت.
-هه‌روه‌ها ته‌مه‌نی ده‌بێت له ١٨ ساڵ
كه‌متر نه‌بێت و له ٢٢ ساڵ زیاتر نه‌بێت، واتا له دایك بووی ٢٠٠٥/٧/١ تاوه‌كو
٢٠٠١/٧/١ دەیانگرێتەوە.
-پێویسته خوو ره‌وشتی باش بێت و ناو‌و
ناوبانگی باش بێت.
-پێویسته له رووی جه‌سته‌وه خاوه‌ن لیاقه
و جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست بێت و دوور بوبێت له به‌كارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كان.
-هاوكات به هیچ ماده‌یه‌كی یاسایی سیاسی
و ئه‌خلاقی و تیرۆر، تۆمه‌تبار یان دادگایی نه‌كرابێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی ئاشكرا
كردوه، له‌سه‌ر داوا پێشكه‌ش كار، ئه‌و پێداویستیانه ئاماده بكات و له‌كاتی
مامه‌ڵه‌ی دامه‌زراندندا پێویستی پێ ده‌بێت:
-كارتی نیشتیمانی خۆی و دایك و باوكی له‌گه‌ڵ
كۆپی كراوه‌كانی چوار دانه.
-بڕوانامه‌ی ده‌رچونی كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێتی
په‌روه‌رده‌ی شاره‌كه‌یه‌وه راستاندنی بۆ كرا بێت، هه‌روه‌ها چوار دانه‌ی لێ كۆپی
كرا بێت.
-به‌ڵگه‌نامه‌ی دایك و باوكی به كۆپی
كراوی چوار دانه له‌گه‌ڵ ئه‌سڵیه‌كه‌دا
-كارتی زانیاری نیشته‌جێبون ئه‌سڵی و
چوار دانه‌ی كۆپی كرا‌و.
-١٠ وێنه‌ی
ره‌نگاو ره‌نگ
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆ چه‌ند رێنماییه‌كی تایبه‌ت به دامه‌زراندنی
ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منیه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه بریتین
له:
-ئه‌وانه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و
كه‌سوكاری شه‌هیدانن، پێویسته له ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی سه‌ربه شه‌هیدان،
پشتگیریه‌ك بهێنن كه پشت راستی بكاته‌وه، ئه‌وه‌ی شه‌هید بووه كه‌سی یه‌كه‌می خێزانه‌كه‌یه‌تی
(مێرد، هاوسه‌ری ژن، دایك و باوك، مندا، برا، خوشك، منداڵی كوڕیان، منداڵی كچیان).
-هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م توێژانه‌ی
كه ناویان هاتوه (منداڵی ئه‌فسه‌ره‌كان كه به‌رده‌وامن له كاری خۆیان، منداڵی
ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی خانه‌نشین بوون، منداڵی مونتهسیبهكان و كهمایهتییهكان)
داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.
تێبینی*
داواكار له رێگه‌ی فۆڕمێكی ئه‌لیكترۆنییه‌وه داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات
له رێگه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌وه، (WWW.MOI-JOBS.Iq)، پێویسته له‌سه‌ر داواكار له‌و ماوه‌یه‌ی دیاری كراوه داواكاریه‌كه‌ی
پێشكه‌ش بكات.
ئه‌وانه‌ی مه‌رجه‌كانیان تێدا ره‌چاو كراوه، ئاگادار ده‌كرێنه‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی چه‌ند پشكنینێك ئه‌نجام بده‌ن له‌وانه (پشكنینی پزیشكی، پشكنینی توانای
جه‌سته‌یی، پشكنینی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر، چاوپێكه‌وتن)، له رێگه‌ی ژماره
مۆبایله‌كانیانه‌وه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی داواكاریه‌كان پێشكه‌ش
ده‌كه‌ن، ئه‌و ژماره مۆبایله‌ی له فۆڕمه‌كه دایانناوه، بیپارێزن و دانه‌خرابێت،
تاوه‌كو رێكاره‌كان به‌ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ بكرێت" هه‌روه‌ها پێویسته ژماره‌ی
فۆڕمه ئه‌لیكترۆنیه‌كه لای خۆیان بپارێزن و بیزانن، بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو