کەشناسی پێشبینی کەشوهەوای راگەیاند


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم پێشبینی کەشێکی ئاسایی دەکات بە ئەمڕۆ پێنج شەممە و سبەی هەینی.
کەشناسی ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە دەبێت:
کەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. خێرای با، لەسەرخۆ – مامناوەند ١٠-٢٥ کم /ک. لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم کەمێک چالاک دەبی لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ.
ئاراستەی با، باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەودای بینین، لە نێوان ٨-١٠ کم دەبێت . 

سبەی هەینی ١٦ ی حوزەیران:
کەش و هەوا،  ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ .
خێرای با، لەسەرخۆ – مامناوەند ١٠-١٥ کم /ک 
ئاراستەی با، باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین، لە نێوان ٨-١٠ کم دەبێت . 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر:٣٧ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٥  پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣٦  پلەی سیلیزی
کەرکوک: ٤٠ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٣٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ:٣٦ پلەی سیلیزی
سۆران: ٣٤ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٤١ پلەی سیلیزی



AM:11:14:15/06/2023