بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجە، بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەت هەلی دامەزراندنی بۆ بەشێک لە پسپۆڕییەکانی پارێزگاکە راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە" فۆڕمەکە لە ڕێی ئۆنلاینەوە دەبێت و لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە دەبێت زۆر وریابن و ئاگاداری زانیارییەکان بن چونکە لە کاتی هەبونی هەڵە و کەموکورتی بۆ دووبارە پڕکردنەوەی فۆڕمەکە چانسی دامەزراندنت نامێنێت".
ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەت هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی تیروپشک بۆ دیاریکردنی (٢٠) کەس لە کەسوکاری شەهیدی پلە یەک ( کوڕ و کچی شەهید و خوشک و برای شەهید و هاوسەری شەهید)، بەمەبەستی دامەزراندنیان بەشێوەی گرێبەست لەم پسپۆڕیانەی خوارەوە:
* یاسا - بەکالۆریۆس
* ژمێریاری - بەکالۆریۆس
* ژمێریاری - دبلۆم
* ئای تی - بەکالۆریۆس
* کۆمپیوتەر - بەکالۆریۆس
* کۆمپیوتەر - دبلۆم
* کارگێڕی - بەکالۆریۆس
* کارگێڕی - دبلۆم
* ئامادەیی
* شۆفێر- سەرەتایی
* کارگوزار
مەرجەکان بریتین لە :
+ تەمەنی ٣٥ ساڵ بەرەو سەر نەبێت و ١٨ ساڵ کەمتر نەبێت.
+ خاوەنی ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
+ دانیشتووی سنووری پارێزگای ھەڵەبجە بێت.
+ کەسوکاری پلە یەکی شەھید بێت؛ کوڕ و کچ ، ھاوسەر، خوشک و برا.
+ تەنھا کەسوکاری شەھیدی سەنگەر و جینۆساید (کیمیاباران) دەگرێتەوە.
تێبینی:
- پڕکردنەوەی فۆرم بە شێوەی ئۆنلاینە.
- دووبارە پڕکردنەوەی فۆڕم، مافی بەشداری کردنت نامێنێ.
- بەشداربوو بەرپرسیارە لە ڕاست و دروستی زانیارییەکان.
- دەبێت بەشداربوو لە کاتی چاوپێکەوتن سەرجەم زانیارییەکانی ناو فۆرمەکە بە بەڵگەوە ئاڕاستەمانی بکات.
- ئەو خۆبەخشانەی بە بەردەوامی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان وەك خۆبەخش خزمەت دەکەن، مافی بەشداریکردنیان دەبێت.
- ئەوکەسەی چانسی دامەزراندنی دەبێت، دەبێت بەڵێننامە پڕ بکاتەوە کە تاوەکوو پێنج ساڵ داوای تەنسیب یان گواستنەوە نەکات.
- لیستی ئەو کەسانەی کە ناویان دەردەچێت لە ڕێی وەزارەتمانەوە بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندیی دامەزراندنیان.
- لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی حوزەیران کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ پڕکردنەوەی فۆڕم دەوەستێت.