کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق ئامادەی نیشاندا لە کاتێکی گونجاودا هەڵبژاردنی هەرێم بکرێت

لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی ( ماوە بۆ درێژکراو ) کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق رایگەیاندوە " ئامادەییان نیشاندا بەپێی یاسا و دوای دەستەبەركردنی پێداویستییەكان و رێككەوتن لەسەر كاتێكی گونجاو، هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان بەڕێوەببەن".

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٥ ی حوزەیران نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق لە هەولێر بە ئامادەبوونی بلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە دەبێت هەرچی زووە هەنگاو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان بنرێت. 
 
لە كۆبوونەوەكەدا جگە لە جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، تیمێكی پسپۆڕی یۆنامی و سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی عێراق ئامادەی بوون. 
 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هاتووە " وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، پشتیوانیی خۆیان بۆ هەنگاوەكانی نێچیرڤان بارزانی راگەیاند و ئامادەییان نیشاندا بۆ پێشكێشكردنی هاوكاری بۆ ئەنجامدان و سەرخستنی هەڵبژاردن". 
 
لە کۆبوونەوەکەدا، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن ئامادەییان نیشانداوە بەپێی یاسا و دوای دەستەبەركردنی پێداویستییەكان و رێككەوتن لەسەر كاتێكی گونجاو، هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان بەڕێوەببەن. هەروەها بڕیاردراوە لە پەیوەندیی بەردەوامدا بن بەمەبەستی دیاریكردنی وادەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن. 



PM:05:26:15/06/2023