بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم سهر به وهزارهتی گواستنهوه و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگهیاند" سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبوونی تۆزێکی سووک".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبوونی تۆزێکی سووک، خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا، بەڵام لە هەندێک ناوچە خێرای با بەرزدەبێتەوە بۆ سەرووی (٢٥)کم، مەوداى بینین (٧ – ٩)کم دەبێت، هەروەها پلەکانى گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێ یەکشەممە کەشناسی هەرێم ئاماژە بەوەدەکات، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبوونی تۆزێکی سووک، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ، خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا و مەوداى بینین (٧ - ٩)کمە.