مەحمود سەنگاوی سەرپەرشتیاری ھێزەکانی پێشمەرگە لە گەرمەسێر لە لێدوانێکیدا بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاند، زانیاریمان ھەیە لەسەر کۆکردنەوەی چەکدارانی ناو عەشیرەتە عەرەبەکانی جەلەولا و بەشێکیشیان چەکدارانی داعش بوون کە جارێکی تر دەچنەوە ریزی سوپای عێراق.
وتیشی، ئەو چەکدارانی پێشمەرگەیان شەھید کردووە لێخۆشبوونیان نییە و ئێمە رووبەرویان دەبینەوە ئەگەر ھەر ھێزێکیش لەو چەکدارانە دروست بکرێت ئەوە ھەڵەیەکی گەورەیە .
ئەوەی خستەروو" دروستکردنی ھێزی وا بۆ سوپای عێراق مەترسییە، بەڵام بۆسەر پێشمەرگە مەترسی نییە و ئیمە دڵنیایان دەکەینەوە ئەوە قبوڵ ناکەین و جەلەولایش لە سنوری ئێمەدایە و نایەڵین ئەو چەکدارانە لەوێ بژین و بمێنن، ھەر ھێزێکیش لە ناو جەلەولادا ھەبێت بەھەمان شێوەی داعش رووبەرویان دەوەستینەوە .
لێدوانەكەی مەحمود سەنگاوی لەكاتێكدایە كە لەلایەن عەبدولئەمیر زەیدی زیاتر لە 100 چەكدار لە بەعقوبە چەكدار كراونو هەوڵدەدەن كۆنترۆڵی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە بكەن.
زانیاریی زیاتر..