مەشعان جبوری سەبارەت بە وەرگرتنی زەوی لە هەولێر روونكردنەوە دەدات


مەشعان جبوری، سیاسەتمەداری ناسراوی عێراق رەتیدەكاتەوە لە شاری هەولێر زەوی پێدرابێت و دەڵێت، سكاڵا تۆمار دەكات.
 
مەشعان جبوری لە ڕوونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتارێكی دەستلەكاركێشاوەی كوردستان لە فەیسبووكی خۆی رایگەیاندووە كە من زەوییەكم لە رێگەی بەحركەی هەولێر بە رووبەری (50) هەزار مەتر بە بەهای (30) ملیۆن دۆلار پێدرابێت".

جبوری وتویەتی "بۆ رای گشتی رایدەگەیەنم ئەم قسەیە درۆ و بوختانەو تەحەدای هەر كەس دەكەم بتوانێت بەڵگەی لەسەر من و هەر كەسێكی خێزانەكەم هەبێت كە حكومەتی هەرێم پارچە زەوی بە ئێمە دابێت ئەوا زەوییەكەی پێدەبەخشم، من سكاڵای یاسایی لەسەر ئەو كەسە تۆمار دەكەم كە ئەمەی بڵاوكردووەتەوە".

پێشتر عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند "بە بۆنەی وەرگرتنی (50)هەزار مەتر زەوی لە شوێنێكی نایابی هەولێر، كە بەهاكەی (30)ملیۆن دۆلارە… پیرۆزبایی لە مەشعان جبوری دەكەین!".



PM:05:22:19/06/2023