کۆبوونەوەی ئەردۆغان و مەسرور بارزانی دوور لە چاوی کامێراکان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠ ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ سەرۆک کۆماری تورکیا و مەسرور بارزانی سەرۆکی حوکمەتی هەرێم بە دوور لە چاوی کامێراکان کۆبووەوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵ ی فەرمی تورکیا بڵاویکردۆتەوە کە کۆبوونەوەکە بە بەشداری هاکان فیدان وەزیری دەرەوە لە کۆشکی کۆماری بەڕێوەچووە " دوور لە چاوی کامێراکان" بووە.

لەلای خۆیەوە مەسرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی " ئەمڕۆ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری توركیا كۆبوومه‌وه‌ و پیرۆزبایم لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی کرد."

لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی ماوە بۆ  ( درێژکراوە ) نووسیویەتی: "گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە كرد."

هەروەها بەپێی راگەیەندراوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەكۆبوونەوەی ئەردۆغان و مەسرور بارزانی، بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەكە و برەودان بە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و توركیا تاوتوێكراوە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پتەوكردنی پەیوەندی دوولایەنە و فراوانكردنی دەرفەتەكانی ھاریكاری و هەماهەنگی لە پێناو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكەدا، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا.


ئەو سەردانە لە کاتێکدایە کە دوێنێ کۆبوونەوەی عێراق و تورکیا لەسەر دەستپێکردنەوەی بە ناردنی نەوتی هەرێم لە رێگای تورکیاوە شکستی خوارد.




PM:06:34:20/06/2023