ئەلڤێس بۆ یەکەمجار لە زیندانەوە قسە دەکات و داوای لێبوردن لەکەسێک دەکات

دانی ئەلڤێسی بەڕازیلی کە لە ئیسپانیا چاوەڕوانی دادگاییکردنە بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی و، رایگەیاند" ویژدانی "ڕوونە" کە جارێکی دیکە دڵنیایە لە بێتاوانی خۆی.
 
 بڕیارە ئەلڤێس لە نێوان مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی ئەمساڵدا دادگایی بکرێت

 ئەلڤێس تەمەن 40 ساڵ، مانگی یەکی ساڵی ڕابردوو لە بەرشەلۆنە دەستگیرکرا، دوای ئەوەی تۆمەتبارکرا بە دەستدرێژیکردنە سەر ژنێکی گەنج لە تەوالێتێکی یانەیەکی شەوانە لە  ئیسپانیا، لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمدا.

 ئێلڤیس بەبێ کەفالەت دەستبەسەر کرا چونکە ئەو دادگایەی لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرد هەستی بەوە دەکرد کە مەترسی ئەوە هەیە یاریزانە بەڕازیلییەکە هەوڵی هەڵاتن بدات.

 لە یەکەم چاوپێکەوتنیدا دوای زیندانیکردنی، ئەلڤێس بە ڕۆژنامەی لا ڤانگاردیای ئیسپانی ڕاگەیاندووە: ویژدانم بە تەواوی ڕوونە سەبارەت بەو شتانەی کە ئەو شەو لە یانە شەوانەکەی سوتۆن ڕوویدا.

 ئاماژەی بەوەشکردووە: "هەرگیز ڕووی نەداوە کە من ئەم ژنە ناچار بکەم هەر کارێکمان کردبێت".

 ئەلڤێس کە سەرەتا ڕەتیکردەوە ئەو ژنە بناسێت، چەند جارێک ئیفادەی خۆی گۆڕیوە، دواتر بە لێکۆڵەرانی ڕاگەیاندووە، ئەوەی لە نێوانیاندا ڕوویداوە بە ڕێککەوتن بووە.

 ناوبراو بۆ ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، سەرەتا درۆی کردووە، چونکە ترسی ئەوەی هەبووە ژنەکەی جێی بهێڵێت، ئەگەر دان بەوەدا بنێت کە لەگەڵ ژنێکی دیکەدایە و دەڵێت: "من زۆر بە نائومێدییەوە شەڕم کرد بۆ ڕزگارکردنی هاوسەرگیرییەکەم لە ناپاکی، بەبێ ئەوەی نیگەران بم لەو دەرئەنجامانەی ئەمڕۆ دەیدەم".

 لە کۆتاییدا وتی "تاکە کەسێک کە دەبێت داوای لێبوردنی لێبکەم دوای تۆمەتەکانی دەستدرێژی سێکسی هاوسەرەکەمە".

 لە کاتی ئەنجامدانی ئەو دەستدرێژییەی کە گوایە دەستدرێژی کراوەتە سەر، ئەلڤێس لە بەرشەلۆنە پشوو بوو، دوای ئەوەی لە مۆندیال لە قەتەر یاری بۆ بەڕازیل کرد.

 هەفتەی ڕابردوو دادگایەکی ئیسپانیا داوای کەفالەتی ئەلڤێسی ڕەتکردەوە لەکاتی چاوەڕوانی دادگاییکردنەکەدا و بە ئاماژەدان بە "بەڵگەی تەواو و متمانەپێکراو" لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراوە.

 بڕیارە ئەلڤێس لە نێوان مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی ئەمساڵدا دادگایی بکرێت، هەروەها چەندین داواکاری بۆ کەفالەتەکەی ڕەتکراوەتەوە، ئەمەش مانای وایە لە پشت مێزی دادگا دەمێنێتەوە.


PM:10:53:21/06/2023