بانكی ناوەندی خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ ڕاگەیاند

ئەمڕۆ پێنج شەممە بانكی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری ڕاگەیاند کە بەراورد بە دوێنێ ئاستی خستنەڕووی دۆلاری تا ڕادەیەک کەمکردەوە. 

بەپێی خشتەی فرۆشی دۆلار كە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٧٤ ملیۆن و ٤٣٦ هەزار و ١٦٧ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە كە ٣٩ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٣٤ ملیۆن و ٨٣٦ هەزار و ١٦٧ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە. 

دوێنێ بانکی ناوەندی ٢٧٤ ملیۆن و ٩٨٠ هەزار و ٦٢٤ دۆلاری بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خستە بازاڕەوە کە ٢١٠ ملیۆن و ٢١٠ هەزار و ٦٢٤ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٦٤ ملیۆن و ٧٧٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد بوو. 


PM:02:20:22/06/2023