چیچان ئامادەیی خۆی بۆ پشتگیری روسیا دژی گروپی ڤاگنەر راگەیاند


ڕەمەزان قەدیرۆڤ، سەرۆك كۆماری چیچان ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ یارمەتیدانی ڕوسیا لە دژی  گروپی سەربازیی ڕوسی ڤاگنەر ڕاگەیاند.

رەمەزان قەدیرۆڤ لە پەیامێكدا رایگەیاندووە "هێزەكانمان ئامادەن بۆ یارمەتیدان لەپووچەڵكردنەوەی یاخیبونی یەڤگینی پریگۆژین سەرۆكی گروپی سەربازیی ڤاگنەری ڕوسیا، ئەگەر پێویست بكات ئامادەین شێوازی توند بەكاربهێنین".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی ڕوسیا لەوتارێكدا كە ئاراستەی گەلی ڕوسیای كرد، ڕوداوو پێشهاتەكانی ئەمدواییەی ڕوسیا و هەڵگەڕانەوە سەربازییەكەی ڤاگنەری بە "ناپاكیی‌و چەقۆ لەپشتدان" وەسفكرد.




PM:03:03:24/06/2023