بەرگری شارستانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ لە بۆردومانەکانی ڕووسیا کە شاری حەلەبی سوریای کردە ئامانج (٢٥) کەس کوژران و بریندار بوون".
بەرگری شارستانی سووریا سەر بە ئۆپۆزسیۆن، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە" فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بازاڕێکی سەوزە و میوەی لە ناوچەی جسر ئەلشغور لە رۆژئاوای ئیدلب بۆردومان کرد".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی بۆردومانەکەوە پێنج کەس کوژراون و ٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون.