سەبارەت بە كاتی دابەشكردنی مووچە لەبانكەكان روونكردنەوە دەدرێت


وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، پارەی پێویست بۆ سەرجەم بانكەكان نێردراوە و تا درەنگانی ئێوارەش دەرگای بانكەكان كراوە دەبن.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە (سپی)راگەیاند، پارەی پێویست بۆ سەرجەم پارێزگا و بانكەكان نێردراوە و هیچ گرفتێك لە بەردەم دابەشكردنی موچەدا نییە، تا درەنگانی ئێوارەش دەرگای بانكەكان كراوە دەبێت و پێش جەژن موچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ حكومەتی عێراق ٤٠٠ ملیار دیناری دیكەی خستەسەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم، بەپێی خشتەی وەزارەتی داراییش، مووچەی سەرجەم مووچەخۆران و خانەنشینان دابەش دەكرێت.



PM:07:07:25/06/2023