بڕیارە سبەینێ لەشاری هەولێر، كۆبونەوەی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەڕێوە بچێت.
بەپێی زانیارییەكان، لە پارتی دیموكراتی كوردستان فازڵ میرانی، سەرۆكایەتی شاندەكە دەكات و هەریەك لە فوئاد حسێن و سیداد بارزانی و مەحمود محەمەد ئەندامانی شاندەكەن.
هەروەها لە یەكێتیش بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی سەرۆكایەتی شاندەكەیە و هەریەكە لە جەعفەر شێخ مستەفاو دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و شاڵاو عەلی عەسكەری، ئەندامی شاندەكەن.
كۆبوونەوەی باڵاكەی یەكێتی و پارتی دوای گرژی زۆری نێوان ئەو دوو حیزبە دێت لەماوە رابردوودا و كار گەیشتە ئەوەی تیمی یەكێتی لە حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، بۆ ماوەی نزیكەی شەش مانگ بایكۆتی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران بكەن.