نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم گۆڕانکاری بەسەردا هات

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان دووبارە ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٧٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٧ هەزار و ١٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار و ٤٠٠ دینارە، دوێنێ بە ١٦٠ هەزار دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٥ هەزار دینارە، دوێنێ بە ١٨٤ هەزار و ١٥٠ دینار بوو. 

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ٣٦ دینار.

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٥ هەزار و ٧٩٤ دینار.


AM:10:20:26/06/2023