ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا لە یەکەم وتاریدا لەسەر هەڵگەڕانەوەی فاگنەر راگەیاند " بە هەر شێوەیەک بوایە کودەتاکەمان لەناو دەبرد".
پۆتین سەرۆکی روسیا ئەمشەو ٢٦ ی حوزەیران لە بارەی هەڵگڕانەوەی هێزەکانی ڤاگنەرو دواتر کۆتایی هاتن بە هەڵگەڕانەوەکە، وتارێکی پێشەکەشکرد کە گرنگترین تەوەرەکانی بەم شێوەیە بوو:
- کۆمەڵگا یەکگرتوویی قووڵی نیشان دا و هەڵوێستێک بوو لە بەرگریکردن لە دەستوور و بەشێوەیەکی ڕێکوپێکی سەلمێندرا.
- بە هەر شێوەیەک بوایە کودەتاکەمان لەناو دەبرد.
- ڕێکخەرانی کودەتاکە خیانەتیان لە نیشتمان و گەل کرد، کارەکانیان دەبووە هۆی دابەشبوونی کۆمەڵگا.
- خوێنڕشتنی براکوژی ئەوەیە کە نازییەکان لە کیێڤ دەیانویست بۆ ئەوەی ڕووسیا لە ڕێڕەوەکانیدا شکست بهێنێت.
- دەزگا ئەمنییەکان و پۆلیس لە پاڵ کۆمەڵگا وەستابوون، فڕۆکەوانە کەوتنە خوارەوە، بەرژەوەندییەکانی ڕووسیایان پاراست.
- سەربازانی "ڤاگنەر"یش نیشتمانپەروەر خاکی وڵاتیان رزگار کردبوو.
- زۆربەی شەڕڤانانی "ڤاگنەر" نیشتمانپەروەرن و بەلاڕێدا براون.
- سوپاسی سەربازو و سەرکردەکانی "ڤاگنەر" دەکەم کە خوێنیان نەڕشت و، ئەمڕۆش دەرفەتیان بۆ ڕەخساوە گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی بەرگری بکەن.
- داوا لە شەڕڤانانی "ڤاگنەر" دەکەم، گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی بەرگری بکەن، یان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، یان بەرەو بیلاڕوس بەڕێبکەون.
- پوتین دڵنیایی دەدات کە بەڵێنەکانی بە سەربازانی "ڤاگنەر" جێبەجێ دەکرێت.