دابەزینی نرخی لیرەی تورکی ئاستێکی پێوانەی تۆمارکرد

دوای ئەوەی بانکی ناوەندی بڕیارێکی نوێی دەرکرد، نرخی لیرەی تورکی ئاستێکی نزمی پێوانەی تۆمار کرد. 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە دابەزینى نرخی لیرەى تورکى لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرامبەر بە دۆلارى ئەمریکى زیاتر دابەزی کە نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە دوو هەزار و ٦١٠ لیرەی تورکی. 

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بانکی ناوەندی تورکیا لە نوێترین بڕیاریدا ئاماژەی بەوەکرد کە چیدیکە یەدەگی بانکەکە بۆ پاڵپشتیکردنی لیرەی تورکی بەکارناهێنن و ئەم بڕیارەش بووە هۆی دابەزینی زیاتری لیرەی تورکی. 

لە ماوەی ئەمساڵدا نرخی لیرەی تورکی بەڕێژەی (٢٨%)ی بەهاکەی لە دەستداوە، هەروەها بەهۆی سیاسەتەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ساڵی (٢٠٢٢)دا نزیکەی لەسەدا (٣٠)ی بەهاکەی بەرامبەر دۆلار لەدەستدا. 


AM:09:40:27/06/2023