پلەی گەرمای گەرمیان نزیک دەبێتەوە لە ٤٥ پلە


بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات چەندان شاری هەرێم پلەی گەرمایان بەرزبێتەوەو لە ناوچەی گەرمیانیش نزیک دەبێتەوە لە ٤٥ پلە.

کەشناسی پێشبینی ئەمڕۆ ٥ شەممە بەم شێوەیە دەکات:
 
کەش، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت.
خێرای با، مامناوەند ١٠-٢٥ کم /ک .
ئاراستەی با، باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەودای بینین، لە نێوان ٨-١٠ کم دەبێت . 
پلەکانی گەرما، لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی هەینی: 

کەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەناوچە شاخاوویەکان پەڵە هەور دەبێت لەگەل بوونی تۆزێکی سووک، لەکاتەکانی ئێوارە کەمێک کاریگەری زیاد دەبێ بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووری هەرێم.
پلەکانی گەرما، کەمێک نزم دەبێتەوە بە ١-٢ پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
خێرای با، لەسەرخۆ – مامناوەند ١٠-١٥ کم /ک لەناوچەکانی باشووری خۆرئاوای هەرێم چالاک تر دەبێ.
ئاراستەی با، باکووری خۆرئاوا بۆ باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ٦-٨ کم دەبێت . لەناوچەکانی باشووری هەرێم کەمتر دەبێت لە ٥ کم 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر:٤٠ پلەی سیلیزی
سلێمانی:٣٨ پلەی سیلیزی
دهۆک:٤٠ پلەی سیلیزی
کەرکوک:٤١ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:٤١پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:  ٢٧پلەی سیلیزی
زاخۆ:٤١ پلەی سیلیزی
سۆران:٣٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٤٣ پلەی سیلیزی



AM:10:51:29/06/2023