ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ پێنجشەممە داوای لە لایەنگرانی کرد خۆپیشاندانێکی جەماوەری بەرفراوان دژی باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدای پایتەخت ئەنجام بدەن.
موقتهدا سهدر رێبهری رهوتی سهدر له تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای خۆپیشاندانی بهرفراوان له بهردهم باڵیۆزخانهی سوید له بهغدا دهكات.
هەروەها سەدر لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا داواش دەکات رەگەزنامەی عێراقی لەو هاوڵاتییە عێراقییە بسەندرێتەوە كە لە سوید قورئانی سوتاندووە.
دوێنێ چوارشەممە لە یەکەم ڕۆژی جەژندا لە شاری ستۆکھۆڵمی پایتەختی سوید هاوڵاتییەکی بە رەچەڵەک عێراقی بە ناوی (سەلوان مۆمیکا) لە بەردەم مزگەوتی ستۆکھۆڵم قورئانی سوتاند.