کەشناسی هەرێم رایگەیاند، "شەپۆلێکی خۆڵبارین رووی لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و چەمچاماڵ کردووە و مەدوای بینین بۆ چوار کیلۆمەتر کەمیکردووەتەوە".
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێێدا هاتووە، شەپۆلێکی خۆڵبارین رووی لە پارێزگای سلێمانی و قەزای چەمچەماڵ کردووە و بەهۆیەوە مەوادای بینین کەمبووەتەوە.
باسی لەوەشکردووە، مەودای بینی لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ چوار کیلۆمەتر کەمبووەتەوە و لە قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەریشی بووە بە سێ کیلۆمەتر .
ئەمڕۆ کەشناسی هەرێم لە پێشبینییەکانیدا ئەوەی خستوەتەڕوو، تۆزێکی سوک لەکەشوهەوادا دەبێت و لە ناوچەکانی باشوری هەرێمیشدا کاریگەری زیاتر دەبێت و خێرای باش لە نێوان ١٠ تا ٢٥ کیلۆمەتر دەبێت.