دوای یاخیبونەکەی ڤاگنەر، روسیا زیادکردنی موچەی سوپا رادەگەیەنێت

حکومەتی روسیا بەنیازە موچەی کارمەندانی سوپای ڕوسیا زیادبکات، ئەوەش دوای چەند رۆژێک لە یاخیبونی چەکداری لەلایەن گروپی تایبەتی ڤاگنەرەوە.

لە فەرمانێکی حکومەتی ڕوسیادا هاتوە، موچەی کارمەندانی سوپای ڕوسیا بە ڕێژەی ١٠.٥% زیاد دەکات و بڕیارەکە لە ١ی (تشرینی یەکەم/١٠)ی ئەمساڵەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەو بڕیارەی حکومەتی روسیا دوای دو هەفتە لە یاخیبونی چەکداری گروپی سەربازی تایبەتی روسی ڤاگنەر دێت، کە کۆتایی پێهێنرا، کە گروپەکە بۆ ماوەیەکی کورت دەستی بەسەر شاری ڕۆستۆڤ لە باشوری ڕوسیادا گرت و بە ئاراستەی مۆسکۆ پێشڕەوی کرد.

یڤگنی پریگۆژین، فەرماندەی ڤاگنەر کە سەرپەرشتی یاخیبونەوەکەی کرد ئەو هەنگاوەی بە ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بێتوانایی و گەندەڵی بەرپرسانی باڵای ڕوسیا ناوبرد.


PM:10:27:30/06/2023