وادەی دەستکردن بە دابەشکردنی موچەی مانگی شەش دیاریکرا

 رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە لیژنەیەکی هەرێم دەچێتە بەغدا و دواین مامەڵە لەگەڵ بەغدا دەکات لەسەر هاتنی پشکی هەرێم، لەگەڵ هاتنی پارەکەی بەغدا لیستی موچە رادەگەیەندرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی ماوە بەسەرچوو بە ئێن ئاڕ تی وت"شاندەکەی هەرێم تاوتوێی هەژماری نانەوتی و ئەو قەرزانە دەکات کە هەرێم وەریگرتووە لەگەڵ ئەو بڕەی کە وەک پشکی هەرێم دیاریکراوە".

سەبارەت بە موچەی مانگی شەشیش سەرچاوەکە وتی"ئامادەکاری پێویست نەکراوە، چونکە بەرچاوڕونی تەواو نیە کەی پارەکەی بەغدا دەگات، بەڵام لەگەڵ گەشتنی پارەکەدا دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی شەش دەکرێت".


بڕیارە بەغدا مانگانە ٩٠٥ ملیار دینار مانگانە تەنها بۆ موچەی فەرمانبەران بنێرێت و وەک تەسفیەی حسابی شەش مانگی پێشوش هەرێم نزیکەی پێنج ترلیۆن و ٤٥٠ ملیار دینار وەربگرێت، بەوەش حکومەتی کاربەرێکەر هیچ بەهانەیەکی نامێنێت بۆ خاودابەشکردنی موچە و لە حاڵەتی بەهانەهێنانەوەشدا بەپێی یاسای بودجە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستتێوەردان دەکات، بۆیە پێشبینی ناکرێت وەک مانگەکانی پێشوو بەهانە بدۆزنەوە نەدانی موچەی موچەخۆران

پێشتریش، نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەکرد، پاش جێبەجێکردنی یاسای بودجە و پاکتاوکردنی خەرجییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا ئەو پارەیەی لە پاکتاوکردنەکە دەمێنێتەوە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی شەش بەکاریدەهێنێت.


PM:09:39:01/07/2023