بڕیارە چەند ڕۆژێکی مانگی تەموز پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
بەپێی یاساى پشووه ره‌سمیه‌كانى حکومەتی هه‌رێم كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه ده‌رچووه، رۆژی ١٤ی ئەم مانگە بە بۆنەی راگەیاندنی دامەزراندنی کۆماری عێراق لە سەرجەم فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.
هەروەها ڕۆژی ١٨ی تەموزی ٢٠٢٣ش پشووی فەرمییە کە ڕۆژی سەرى ساڵى کۆچى-یە.
هەر بەپێی خشتەی پشووەکان، ڕۆژی ٢٧ی تەموز لە سەرجەم داموودەزگاکانی هەرێم پشووی فەرمییە کە ڕۆژی عاشورایە.