پێشبینی دەکرێت ١٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی دهۆک بکەن

لە چوار رۆژی جەژن ٩٦ هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای دهۆکیان کرد، بەرێوەبەری گشتی گەشتوگۆزار لە پارێزگای دهۆک دەڵێت" تا پێنجی ئەم مانگە ژمارەی ئەو گەشتیارانەی سەردانی دهۆک دەکەن لە سەد هەزار گەشتیار تێدەپەرێت".

دکتۆر خەیری عەلی ئۆسۆ بەرێوەبەری گشتی گەشتوگۆزار لە پارێزگای دھۆک، ڕایگەیاند" لە ھەر چوار رۆژی جەژندا ٩٦ ھەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیاریەکانی پارێزگای دھۆکیان کردووە زۆربەیان لە پارێزگاکانی ژێری و ناوەراستی عیراق بوون". 
 
بەوتەی خەیری ھەر گەشتیارێک نزیکەی ٢٥٠ دۆلار خەرجکردووە و بەپێ ژمارەی ئەو گەشتیارانە خەرجیەکانیان دەبێتە نزیکەی ٢٤ ملیۆن دۆلار.

ئۆسۆ دەڵێت" بەپێی پێشبینی ئێمە تا پێنجی ئەم مانگە ژمارەی ئەو گەشتیارانەی سەردانی دھۆک دەکەن لە ١٠٠ ھەزار گەستیار تێدەپەرێت". 


AM:10:06:03/07/2023