بڕیارە ئەمشەو دووشەممە ٣ی تەموزی ٢٠٢٣ ئەنجامى کۆتایی تاقیکردنەوەکانى پۆلى (١٢)ى ئامادەیى بڵاوبکرێتەوە.
بەپێى زانیارییەکانى ماڵپەڕی (سپی میدیا)، ئه‌مشه‌و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه گشتیه‌كانى پۆلی (١٢)ی بڵاودەکاتەوە.
ڕۆژی ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ بە بەشداری ١١٧ هه‌زار و ٣٦٤ خوێندکار تاقیکردنەوە گشتیەکانی پۆلی (١٢) ئامادەیی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد کە ٧٥ هه‌زار و ٢٣٩ له به‌شی زانستی ٣٩ هه‌زار و ١١٣ خوێندکاری دیکەش له به‌شی وێژه‌یی و سێ هه‌زار و ١٢ قوتابی دیکەش له به‌شی پیشه‌یین.