نرخی كاره‌بای مۆلیده ئەهلییەکان بۆ مانگى ڕابردوو لە سلێمانی دیاری کرا کە هەر ئەمپێرێک له نێوان حەوت هەزار بۆ هەشت هەزار دینار دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ لیژنەی سه‌رپه‌رشتیاری مۆلیده ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ هه‌ژماركردنی نرخی كاره‌بای مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان كۆبوونه‌وه و تێیدا به‌پێى نرخى گازوایل و كاتژمێره‌كانى كاركردن نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى مۆلیده‌ى ئههلیىان بۆ مانگی حوزەیران دیاری کرد".
دەشڵێت" نرخی هەر ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ مانگى ڕابردوو له نێوان (حەوت هەزار و ٧٥٠ دینار بۆ هەشت هەزار و ٧٥٠) دینار ده‌بێت".