كچێك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا


لە شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان، كچێكی تەمەن ١٦ ساڵ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و منداڵێكی دیكەش بەهۆی كەوتنەخوارەوەی لە باڵكۆنی ماڵەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

رێكخراوی مافی مرۆڤ لە عفرین بڵاویكردەوە، دوێنێ كچێكی كورد بە ناوی (حەسنە بەهجەت ڕەمەزان) تەمەن ١٦ ساڵ كە نیشتەجێی ناوەندی شاری عەفرینە دیار نەماوە و بێ ئەوەی بزانرێت خۆی كوشتووە ئەو كچە، بەڵام دواتر دەركەوتووە بە پەت كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆش دووشەممە، منداڵێكی تەمەن ١٢ ساڵانی كورد لە گەڕەكی ئەشرەفیەی شاری عەفرین، لە باڵكۆنی ماڵەكەی خۆی كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.



PM:03:18:03/07/2023