بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم سهر به وهزارهتی گواستنهوه و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگهیاند" سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە".
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا و پلەکانى گەرما یەک تا سێ پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە، هەروەها مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ١٠)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەری درووسبونی تۆزێکی سووک هەیە لە باشووری هەرێم، پلەکانی گەرما (یەک تا دوو) پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە، خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا و مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ١٠)کم دەبێت.