تورکیا: سەركردەیەكی پەكەكەمان لە سلێمانی كوشتووە.. پەكەكەش تائێستا روونكردنەوەی نەداوە


ئاژانسی ئەنادۆڵی توركیا رایدەگەیەنێت "سەركردەیەكی پەكەكە كە پلاندارێژەری هێرشی سەر رێستۆرانتی هۆقەبازی شاری هەولێر بووە، لەشاری سلێمانی كوشتویانە"، بەڵام تائێستا پەكەكە هیچ روونكردنەوەیەكی نەداوە.

ئاژانسەكە بڵاویكردەوە "دەزگای هەواڵگریی توركیا -میت لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی كوردستان كەسێكی بەناوی جەلال كایا كردووەتە ئامانج كە بەرپرسی هەواڵگریی پەكەكە بووە لە عێراق و پلانداڕێژەری ئەو هێرشە بووە كە عوسمان كۆسە، دیپلۆماتی توركیای تێدا كوژرا".
 
عوسمان كۆسە كارمەندی كۆنسوڵخانەی توركیا بوو و لە تەممووزی 2019 لە رووداوێكی تەقەكردن لە رێستۆرانتی هوقەباز لە شاری هەولێر لەگەڵ دوو هاوڵاتی دیكە كوژران. 
 
هەرچەندە ئاژانسی ئەنادۆڵ ئەو زانیارییەی بڵاوكردۆتەوە، بەڵام تائێستا پەكەكە و دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانی رونكردنەوەیان لەو بارەیەوە نەداوە.



PM:12:27:05/07/2023